چۆن خۆمان لەدڵەکزێ بپارێزین لەمانگی ڕەمەزاندا؟
وێستگە ستایل-
دڵه‌كزێ یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، دكتۆر هێمن پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند هه‌نگاوێكی باسكردوه یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له‌م كێشه ته‌ندروستیه.
1-بەربانگ کردنەوەمان بەدەنکێک خورما یان پەرداخێکی بچوک ئاو کە زۆر سارد و سەهۆڵاو نەبێت، دورکەوینەوە لە شیرینیە دەستکردەکان و شەربەتی گیراوە.
2-لەدوای بەربانگکردنەوە یەکسەر جگەرە نەکێشرێت.
3-دورکەوینەوە لە خواردنی سورەوەکراو و بەهاراتی زۆر و تونی و ترشی و خواردنی چەور و ژەمی قورس.
4-دوای نانخواردن یەکسەر پاڵنەکەوین و نەخەوین.
5-ئەو کەسانەی حەبی دژەترشەڵۆکیان هەیە لەگەڵ ڕۆژوو شکاندن حەبەکەیان بخۆن پێش نانخواردن بە نیو سەعاتێک.
6- خواردن بەهێواشی بخۆین و جوان بیجووین و پەلەنەکەین.
7-لە دوای نانخواردن یەکسەر چاو و قاوە نەخۆینەوە.
8-دورکەوتنەوە لە خواردنی پیاز و سیر و ترشیات و ئەو خواردنانەی دۆشاوی تەماتە و کەچەب و صاصیان زۆر تیایە.
9-خواردنەوەی بڕێکی باش لەئاو لە کاتەکانی شەو لەنێوان بەربانگ تا پارشێو.
10-دوورکەوتنەوە لەو چاره‌سه‌رانه‌ی ئازاری گەدە ئەدەن وەک ڤۆڵتارین و پۆنستان و پرۆفین(دەرمانەکانی گروپی NSAIDs)،گەر کەسێک پێویستی به چاره‌سه‌ر و ئازارشکێن هەبو ڕاوێژ بە پزیشک بکات.
PM:03:53:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوه‌ته‌وه