هۆكار و نیشانه و چارهسهری کونبونی منداڵان
وێستگە ستایل-
یەکێکە لە حاڵەتە کتوپڕەکان کە خۆش بەختانە کەمە و زۆر ڕووبەڕوومان نابێتەوە و بابەتێکی جیایە لە دڕانی منداڵدان کە لە کاتی منداڵبوونی سرووشتیدا ھەندێک جار ڕوودەدات، دكتۆره جوانیتا پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانه و چارهسهری ئهم حاڵهتهی خستۆته ڕوو.
ھۆکاری سەرەکی بۆ کونبوونی منداڵدان بریتییە لە ئەنجامدانی کورتاج یان نازوڕی منداڵدان یان دانانی لەولەب و ھەندێ جار ھەوکردنی ناو منداڵدان، ئەمانە کەمە ئەگەری ڕوودانیان بە دەستی پسپۆڕێک کە ئەزموونێکی باشی ھەبێت لەم بوارە.
نیشانەکانی :
لە دوای ئەو ھۆکارانەی سەرەوە نەخۆش ھەست بە
1-ئازارێکی زۆری بەشی خوارەوەی سک
2-بوونی خوێن لە ناو زێ
3-ڕەق بوونی سک و نەخۆشەکە حەز دەکات لە پاڵکەوتنا بمێنێتەوە بەبێ جووڵە
4-دڵە ڕاوکێ
5-لەرز و تا و دابەزینی پەستانی خوێن
چارەسەر؟
حاڵەتەکە کتوپڕە و لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت، بە بەکارھێنانی موغەزی و ئازار شکێن و دژە بەکتیریا و پاشان پزیشکی پسپۆڕ بڕیار لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەدات یان نا.
PM:03:23:09/03/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه