‌8 سوودی ڕۆژوو بۆ جه‌سته‌

وێستگە ستایل-

بەڕۆژووبوون لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی دۆخی جه‌سته‌، دکتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا دیارترین ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ باسده‌كات به‌هۆی ڕۆژوه‌وه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ دێت.

1-باشبوونی هەستیاری ئەنسۆلین و باشتر ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن‎.
2- بەکارهێنانی چەوری لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی وزەدا.
‎.3-پشوودانی کۆئەندامی هەرس لە کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبووندا.
4-پرۆسێسکردنی ژەهرەکانی نێو جەستە لەلایەن‎ جگەرەوە‎.
5-دووبارە دروستکردنەوەی خانەکان.
6-زیادبوونی چالاکیی خانەکانی بەرگری لەش وەک خانە بکوژە سروشتییەکان Naturalkiller cells (NK cells) و خانەی هەڵلوشێنەری گەورە Macrophage‎.
7- کەمکردنەوەی ئاستی کۆی گشتی کۆلیسترۆڵ و چەوری پڕۆتینی چڕی نزم (LDL) کە بە کۆلیستڕۆڵی "خراپ" ناودەبرێت و بەرزکردنەوەی ئاستی چەوری پڕۆتینی چڕی بەرز (HDL) کە بە کۆلیستڕۆڵی "سوودبەخش" ناو دەبرێت.
‎8- کەمکردنەوەی  مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان‎.
دکتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون



PM:04:24:08/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌