ئایا نەخۆشییە درێژ خایەنەکان زیانی ههیه بۆ خانمی دووگیان؟
وێستگە ستایل-
هەر خانمێک یەکێک لەم نەخۆشی یانەی خوارەوەی هەبێت و چارەسەروەربگرێت، ئەگەر لەکاتی دووگیانی یەکەیدا نەخۆشییەکەی بە باشی کۆنتڕۆڵ نەکرێت، یان جۆرە دەرمانێک بەکار بێنێت، ڕەنگە ببێتە مەترسی بۆ خۆی و بۆ کۆرپەکەشی، دکتۆرە خێڵان پسپۆڕێ نەشتەرگەری ونەخۆشی یەکانی ژنان ومناڵبوون لهم بابهتهدا وردهكاری و ڕێنمایی زیاتری داوه به خانمانی دووگیان.
ئهم پزیشكه دهڵێت"باشتر وایە لەماوەی ٣-٦ مانگ پێش دووگیان بوونی سەردانی پزیشکە تایبەتەکەی نەخۆشییەکەی بکات وە ئاگاداری پزیشکەکە بکات کە بەرنامەی دووگیانی هەیە لەداهاتوودا، ئیتر پزیشکە پسپۆڕەکە کۆنتڕۆڵی تەواوی بۆ دەکات وڕەنگە پێویست بکات جۆر و بڕی دەرمانەکەی بۆ بگۆڕێت، پاشان سەردانی پزیشکی ژنان ومناڵبوونەکەی بکات تا ئەویش ئاگاداری ئەم حاڵەتە ببێت، وەلە داهاتووش دا لەماوەی دووگیانییەکەیدا دەبێت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک سەردانی هەردوو پزیشکەکە بکات و بەپێی ڕێنماییەکانی ئەوان چارەسەر وەربگرێت تاکۆتایی سکپڕی یەکەی.
سهبارهت به ماوهی پاش منداڵبوون ئهم پزیشكه دهڵێت"پاشان دوای مناڵبوون بە ماوەیەکی کەم سەردانی پزیشکی نەخۆشی یەکەی بکاتەوە، چونکە دیسان پێویست ئەکات پشکنینی بۆ بکات وبڕ وجۆری دەرمانەکەی بۆ بگۆڕێت و کۆنتڕۆڵی نەخۆشی یەکەی بکات."
نەخۆشی یەکانیش ئەمانەن:
1-نەخۆشی شەکرە
2-بەرزە فشاری خوێن
3-نەخۆشی گوورچیلەکان
4-نەخۆشی دڵ و بۆری یەکانی خوێن
5-گەشکە(بوورانەوە)
6-نەخۆشی ماسولکەکان
7-نەخۆشی بەستەرە شانەکان
8-نەخۆشی یە دەروونی یەکان
9-نەخۆشی پێست
PM:03:49:08/03/2025
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه