به چه‌ند هه‌نگاوێك خۆت لە کێشەی ھەرسکردن لەمانگی رەمەزان بپارێزە
وێستگە ستایل-
یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی ڕۆژوەوانان دەبێتەوە لە مانگی رەمەزان بریتیە لە کێشەی ھەرس کردنی خواردن، لەوانەش سووتانەوەی گەدە و یا زۆربوونی غازات، دەکرێت بەم رێنماییانەی خوارەوە كه دكتۆر هێژا پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر باسیكردوه ده‌توانیت بەسەر کێشەی ھەرس زاڵ بیت:
1-خواردن بەھێمنی بخۆ و بە باشی بیجوو .
2-کاتێک ھەست بە تێری دەکەیت واز لە خواردن بھێنە .
3-دووربکەوە لە خواردنی زۆر چەور و کەمتر شیرینی بخۆ .
4-دوای بەربانگکردنەوە دووربکەوە لە گیراوە گازییەکان .
5-دوای بەربانگ مەخەوە ، چونکە کێشەی ھەرست زیاتر دەکات
PM:03:43:08/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه