پزیشكه‌كان: به‌دوو خواردنه‌وه به‌ربانگ مه‌كه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان ئاگای ده‌ده‌ن كه به‌ربانگ به ئاوی سارد یان شه‌ربه‌تی سه‌هۆڵاو بكرێته‌وه، چونكه ئه‌مه زیانی ته‌ندروستی هه‌یه به‌تایبه‌ت زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌رچی خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك شه‌ربه‌ت یان ئاوی سارد دوای ڕۆژێك به‌ڕۆژووبوون چێژی خۆی هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت به‌دیاریكراوی له‌سه‌ر ده‌مارێك كاریگه‌ری ده‌بێت كه به‌رپرسه له ڕێكخستنی تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ، له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌كی سارد له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی ئه‌م ده‌ماره هان ده‌درێت به‌وه‌ش زیانی به كاره‌بایی دڵ ده‌گات و لێدانه‌كانی ناڕێك ده‌بێت به‌هۆیه‌وه زیان به دڵ و ملوله‌كانی خوێنیش ده‌گات.
كتوپڕ خواردنه‌وه‌ی ئاو و شه‌ربه‌تی سارد پاش به‌ربانگ كردنه‌وه هۆكاره بۆ ته‌سكبوونه‌وه‌ی ملوله‌كانی خوێن ئه‌وه‌ش واده‌كات خوێن وه‌ك پێویست نه‌گات به‌دڵ، هه‌ر ئه‌وه‌ش نییه زیان به گه‌ده ده‌گات و هۆكاری هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن و ئازاری سه‌ره.
چاره‌سه‌ر چییه؟
باشتره له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ی ده‌یخۆیته‌وه له پله‌ی گه‌رمای ژوردا بێت، نیو كاتژمێر پاش به‌ربانگ كردنه‌وه ده‌توانیت خواردنه‌وه‌یه‌كی سارد بخۆیته‌وه.
PM:01:42:06/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوه‌ته‌وه