پسپۆڕان: یه‌ك شه‌و نه‌خه‌وتن مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
زاناكان ئاشكرایان كردوه ته‌نها یه‌ك شه‌و نه‌خه‌وتن كاریگه‌ری زیانبه‌خشی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ده‌بێت، مه‌ترسی توشبوون به قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ی جۆری دوو زیاد ده‌كات.
پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نه‌خه‌وتن ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك شه‌و واده‌كات به‌رگری له‌ش دابه‌زێت دژی نه‌خۆشییه‌كان و ڕێژه‌ی هه‌وكردن له له‌شدا به‌رز ببێته‌وه، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م خوه واده‌كات كاریگه‌ری و مه‌ترس درێژخایه‌ن له‌سه‌ر جه‌سته دروست بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی"ده‌یلی مه‌یل" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا فاتمه ڕه‌شید وه‌ك پسپۆڕێكی زانستی به‌رگری جه‌سته وتویه‌تی" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانمان سه‌لماندویه‌تی تێكچوونی نوستن و نه‌خه‌وتن وه‌ك پێویست كاریگه‌ری درێژخایه‌نی له‌سه‌ر به‌رگری له‌ش ده‌بێت"
هاوكات توێژه‌ره‌وه‌كان تایبه‌ت به گۆڤاری"زانستی به‌رگری له‌ش" ده‌ڵێن" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیشكی خستۆته سه‌ر گرنگی كوالیتی نوستن له ڕێكخستنی به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشی و هه‌وكردن، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگه كه مرۆڤ له‌ڕێی ڕێكخستنی كوالیتی نوستنیه‌وه ده‌توانێت ئه‌نجامی ته‌ندروستی گرنگی ده‌ستبكه‌وێت"
PM:05:55:27/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 656
جار خوێنراوه‌ته‌وه