‌ئایا شڵی پێست دوای چاره‌سه‌ر دروست ده‌بێته‌وه‌؟

وێستگە ستایل-

شڵی، بریتیە لە پەڵەی وردی خڕ و هاوشێوە و هاوقەبارە ، قەبارەیان 1-3  ملم دەبێت ڕەنگیان قاوەیی کاڵ بۆ تۆخ دەبێت، لەو شوێنانەی پێست دەردەکەوێت کە تیشکی خۆر لێیان دەدات ( دەم و چاو ، سنگ ، پشتە دەست ) .

دكتۆر شڤان پزیشکی پایەبڵندی پێست ده‌ڵێت" ئه‌م گرفته‌ی‌ پێست لە تەمەنی منداڵیەوە دەردەکەوێت، لە کەسانی سپی پێست و قژ سوورەکاندا باوە، لە هاوین دا زیاتر دەردەکەوێت و لە زستان دا کاڵتر دەبێتەوە، مەترسیان نیە و نابن بە شێرپەنجەی پێست ، ئامانج لە چارەسەریان بە مەبەستی جوانکارییه‌"

چارەسەر:-
- خۆپارێزی تەواو لە تیشکی خۆر وەکو ( خۆپاراستن لە  بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر ، بەکارهێنانی دژەخۆر ، کڵاو ، جل و بەرگی داپۆشراو ، هتد..)
-لەیزەری پەڵە
- لە دوای چارەسەر ، چانسی دووبارە دروست بوونەوەیان هەیە 
   


PM:05:53:27/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌