توێژینه‌وه‌یه‌ك: تائێستا 82 هاوڵاتی به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی دابه‌زاندنی كێش گیانیان له‌ده‌ستداوه
وێستگە ستایل-
وڵاتی به‌ریتانیا نوێترین ڕاپۆرتی له‌سه‌ر كاریگه‌ری به‌كارهێنانی ده‌رزی دابه‌زاندنی كێش بڵاوكردۆته‌وه، وه‌ك ئاگایدانێكی به په‌له و به‌رچاو ڕونكردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌رزیه به‌كاربهێنن، چونكه تائێستا 82 هاوڵاتی به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی"ئۆزه‌مبیك" و "مۆنجارۆ" گیانیان له‌ده‌ستداوه له به‌ریتانیا.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ته‌نها له به‌ریتانیا تا ئێستا به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیانه‌وه 82 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه، ئاژانسی ڕێكخستنی ده‌رمان و به‌رهه‌مه ته‌ندروستیه‌كان، هه‌تا كۆتایی مانگی 1 ی ئه‌مساڵ 22 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه كه به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێش ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارهێناوه و 60 حاڵه‌تی دیكه‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا تۆماركراوه كه توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوه‌من.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه داوا له هاوڵاتیان و توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره ده‌رمانێك بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كارنه‌هێنن به‌بێ ڕاوێژی پزیشك.
بابه‌تی زیانی ئه‌م ده‌رزیه 6 مانگ پاش گیان له‌ده‌ستدانی په‌رستارێكی سكۆتله‌ندی ئاشكرا كراوه، یه‌كه‌م كه‌س بووه له به‌ریتانیا ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
ئه‌م ده‌رمانانه له ئێستادا نیو ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی به‌ریتانیا به‌كاریده‌هێنن، كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی بریتیه له دڵتێكهه‌ڵاتن و سكچوون و ڕشانه‌وه، هه‌ندێك له پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن" گیرانی گه‌ده و مه‌ترسی دیكه كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش ده‌كات ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیه دروست ببێت"
به‌م دواییانه ده‌رزی دابه‌زاندی كێش به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و به‌ربڵاو به‌كارهێنراوه، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌رمانه‌كه ب هاوكاری و چاره‌سه‌ری كه‌سانی توشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌مه، به‌ڵام ئێستا زۆر كه‌س بۆ دابه‌زاندنی كێشی زیادده‌ی له‌ش به‌كاریده‌هێنن و له ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا ده‌بنه خاوه‌نی كێشێكی نمونه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه كاره‌سات و مه‌ترسی له‌دوا بێت.
PM:09:19:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه