پسپۆڕان: ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش هۆكاری له‌ده‌ستدانی كتوپڕی بینینه
وێستگە ستایل-
هێشتا زاناكان له‌كاریگه‌ریه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش و شه‌كره وه‌ك ده‌رزی"ئۆزیمبیك" ماون، چونكه چه‌ندین كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌وه بینایی چاوه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش ئاگاداریه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ده‌رمانه كۆبكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی New Atlas له كۆمه‌ڵه‌ی Ophthalmology تایبه‌ت به بابه‌ته پزیشكیه‌كان له ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردۆته‌وه، پزیشكه‌كان له سه‌نته‌ری"جۆرن مۆران" تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی چاو له زانكۆی"یۆتا" گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پاش به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیه بینای چاویان له‌ده‌ستداوه چونكه ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر تۆڕی چاو.
پزیشكه‌كان له زانكۆی یۆتا له ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی نوێترین توێژینه‌وه گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و 9 كه‌سه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانی لاوازكردنی كێش بینای چاویان له‌ده‌ستداوه پێتر گرفتی لاوازی توانای بینین یان هه‌بووه، ئه‌م ده‌رمانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و كتوپڕ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی شه‌كری خوێن ده‌بێت، به‌و هۆیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای بینین دروستده‌كات.
توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته"برادلی كاتز" مامۆستا له‌به‌شی پزیشكی چاو له زانكۆی یۆنا ده‌ڵێت"ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی تائێره پێی گه‌یشتووین ئه‌وه‌یه ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای بینین ی نه‌خۆشه‌كان كردوه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته توێژینه‌وه‌ی زیاتری پێویسته"
هه‌ریه‌ك له ده‌رمانه‌كانی"ئۆزیمبیك و ویجۆفی و ورایبلسۆس" و "مۆنجارۆ و وزیباوند" شۆڕشێكی گه‌وره‌بوون له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، ملیۆنه‌ها مرۆڤ سوودیان لێبینیوه بۆ دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كری خوێن، له‌م دوو ساڵه‌ی دوایدا وه‌ك ده‌رمانێك بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كارهێنراوه"
PM:02:45:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه