هۆکارەکانی ئازاری مەمک و پەیوەندی بە شێرپەنجەی مەمکەوە
وێستگە ستایل-
زانراوە کە وەرەمی مەمک بێ ئازارە بەڵام لە ڕاستیدا دگونجێ لە دوو جۆر حاڵەتی تایبەتدا ئازاری هەبێت، دكتۆر نهبیل پزیشكی نهشتهرگهری لهم بابهتهدا هۆكارهكانی ئهم ئازارهی خستۆته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"سەرەتا با پێداچوونەوە بە هۆکارە گشتیەکانی ئازاری مەمک بکەین پاشان بگەڕێینەوە سەر بابەتی وەرەم"
یەکەم: ئازاری خولگەیی کە پەیوەندی بە گۆڕانی ڕێژەی هۆرمۆنەکانی ناو خوێندا هەیە بەپێی قۆناغە جیاوازەکانی سوڕی مانگانە بەو پێیەی ئازارەکە زیاد دەکات و کەم دەبێتەوە یەک لە دوای یەک بە درێژایی مانگ.
دووەم: فشاری دەرەکی لەسەر مەمک کە بەهۆی بەرکەوتنی ڕووداوێک، برینداربوون یان بەکارهێنانی سوتانی نەشیاو دروست دەبێت
سێیەم: هەوکردنی مەمک، کە زیاتر لە ماوەی شیرپێدان ڕوودەدات.
چوارەم: دەرمانی هۆرمۆنی و حەبی ڕێگری لە لەدایکبوون مەنع بەو پێیەی دەبنە هۆی گیرانی مەمک ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار
پێنجەم: هەوکردنی دیواری سنگ کە بەهۆی هەوکردنی کڕکڕاگەی پێشەوەی قەفەزەی سنگ ڕوودەدات هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە بریتین لە بەرکەوتن بە فشاری دەرەکی یان بەرزکردنەوەی قورسایی قورس هەروەها کۆکەیەکی توند و بەردەوام.
شەشەم: بەزۆری وەرەمی مەمک بێ ئازارە بەڵام لەوانەیە وەک ئازارێکی کتوپڕ لەم حاڵەتانەی خوارەوە دەربکەوێت:
1-ئەگەر وەرەمەکە کەوتە بەشی دواوتی مەمکەوە و زۆر نزیک بێت لە ماسولکەی دیواری سنگ لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی ڕاکێشانی ڕیشاڵی ماسولکەکان کە وەک ئازارێکی کتوپڕ دەردەکەوێت.
2-ئەگەر وەرەمەکە لە گۆی مەمکەوە نزیک بوو ئەوا ئازارەکە دەردەکەوێ بەهۆی پەستانی وەرەمەکە لەسەر بۆرییەکانی شیری نزیکی. بۆیە دەبێت هەمیشە ئەوە لەبەرچاو بگرین کە بوونی ئازار لە مەمکدا بە مانای ئەوە نییە لە هەموو حاڵەتەکاندا بابەتەکە دوور بێت لە مەترسی بەو پێیەی پێویستە پێداچوونەوە بکرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی حاڵەتەکە.
AM:09:58:22/02/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه