‌چەند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی شكانی ئێسك بوون

وێستگە ستایل-

له‌كاتی شكانی ئێسك ده‌كرێت سوود له‌ چه‌ند هه‌نگاوێك وه‌ربگیرێت بۆ زوو چاكبوونه‌وه‌، عیماد فەیرۆز وێنەگری تیشک له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین ئه‌و ڕێنماییانه‌ی‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی شكانی ئێسك بوون خستویه‌تیه‌ ڕوو.

1-وەرگرتنی خواردنی باش و هاوسەنگ:
مەبەست لە خواردنی باش بۆ خێرا چاکبوونەوەی شکان بریتە لە وەرگرتنی رۆژانە لە سەوزە و میوە و چەرزات و خواردنە پرۆتینەکان وەکو هێلکە ، شیر ، مۆز و گۆشت.

2-وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکیەکان:
بۆ زیاتر بەهێزبوونی ئێسک لەکاتت شکان پیوستە او تەواوکەرە خۆراکیانە وەربگیت ڤیتامین د ، کالسیوم و مەگنیسۆم.

3-وەرزشکردن:
لەوانەیە بپرسیت کە شوینێکم شکا چۆن وەرش بکەین ، زۆر ئاسانە تەنها ئەم جومگانە بجولێنە کە کاریگەری لەسەر جولەی شکانەکە نیە، چونکە وەرش هۆکارێکی زۆر گرینگە بۆ زیاتر ناردنی خوێن بۆ شوێنی شکانەکە ئەمەش وادەکات خێراتر چاک ببێتەوە

4-دووربکەوە لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرە.

5-دووربکەوە لە خوارنی سۆدا و کۆلا و شەکر و خواردنەوە ووزە بەخشەکان :
ئەم خواردنەوانەی کە لەسەرەوە باسم کرد دەڤیتە هۆی هەلنەمژینی کالسیوم لە ریخۆلە ، هەممومان باش دەزانین کە کالسیوم یەکێکە لە ماددە هەرە گرینگەکان بۆ خێرا چاکبونەوەی شکان.

6-تەواو جێگیکردنی شوێنی شکانەکە بە قالب یان گەچ یان بە پلاتین:
زۆر گرینگە تا شکان چاک دەبیتەوە هیچ جولەیەکی لەسەر نەبیت


AM:09:54:22/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌