سورێژه بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
ژماره‌ی توشبووان به نه‌خۆشی سورێژه له ڕۆژئاوای ویلایه‌تی ته‌كساس له ئه‌مه‌ریكا زۆر زیادی كردوه و هه‌تا ڕۆژی سێشه‌ممه ژماره‌ی توشبووان به‌م نه‌خۆشییه گه‌یشتۆته 58 كه‌س و له ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ 8 توشبوو تۆماركراوه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی گشتی له نیو مه‌كسیكۆ ده‌ڵێن" هه‌ندێك حاڵه‌تی توشبوون له ته‌كساس تۆماركراوه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت سورێژه بێت"
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی ته‌كساس ئاشكرای كردوه تا ئێستا 13 توشبوو به سورێژه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن له نه‌خۆشخانه، ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشییه‌كه بوون یان ئه‌وانه‌ن كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه یان نه‌زانراوه چ جۆره ڤاكسینێكیان پێدراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ته‌كساس لارا ئه‌نتۆن وتویه‌تی" ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشییه‌كه‌ن ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌و منداڵانانه‌ی ئێستا توشبوون ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه، له‌ئێستادا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به یاسا كشاوه‌ته‌وه له ڕێكخراوی ته‌ندروستی كشاوه‌ته‌وه.
PM:09:21:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 992
جار خوێنراوه‌ته‌وه