چهند ڕێنماییهكی گرنگ بۆ ئهو كهسانهی دەوالیان هەیە
وێستگە ستایل-
لەبەرئەوەی دەوالی دەبێتە هۆی ئازار، ناشرین بونی شوێنەکە، دروستبونی کڵۆی خوێن، دروستبونی برینی قاچ بۆیە پێویستی بە چارەسەرە، لهو بارهیهوه دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن دهڵێت"ئەگەر دەوالیت هەیە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکه"
1- کێشت داببەزێنە و با لە ئاستی ئاساییدا بێت
2- قاچەکانت بەرز بکەرەوە ئەگەر گونجا، یاخود قاچەکانت بخەرەسەر پشتیەک کاتێک ڕاکشاویت
3- وەرزش ئەنجام بدە وەکو ڕۆشتن بە پێ (پیاسە) یاخود ڕۆشتن بە خێرایی
4- بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە یاخود لۆشن ئەگەر پێستت ووشک بوو یاخود خورانی هەبوو
5- هەوڵبدە زیان و برینداری بەر پێ و قاچەکانت نەگات '.
ئەم کارانەش ئەنجام مەدە:
- بۆ ماوەی زۆر بە پێوە مەوەستە
- بۆ ماوەی زۆر دامەنیشە لەسەر کورسی، مەگەر پێکانت لەسەر تەنێک دابنێیت
- وازبهێنە لە جگەرەکێشان
PM:08:47:19/02/2025
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه