‌زیانی نەخۆشییە درێژ خایەنەکان له‌سه‌ر خانمانی دووگیان

وێستگە ستایل-

هەر خانمێک یەکێک لەم نەخۆشیانەی خوارەوەی هەبێت لەکاتی دووگیانییەکەیدا نەخۆشییەکەی بە باشی کۆنتڕۆڵ نەکرێت، یان جۆرە دەرمانێک بەکار بهێنێت ڕەنگە ببێتە  مەترسی بۆ خۆی و بۆ کۆرپەکەشی، هەر بۆیە باشتر وایە لەماوەی 3-6 مانگ پێش دووگیانبوونی سەردانی پزیشکە تایبەتەکەی نەخۆشییەکەی بکات وە ئاگاداری پزیشکەکە بکات کە بەرنامەی دووگیانی هەیە لەداهاتوودا، له‌باره‌ی‌ زیانه‌كانی نەخۆشییە درێژ خایەنەکان له‌سه‌ر خانمانی دووگیان دکتۆرە خێڵان پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" له‌م جۆره‌ حاڵه‌تانه‌دا پزیشکە پسپۆڕەکە کۆنتڕۆڵی تەواوی نه‌خۆشییه‌كه‌ بۆ دایكه‌كه‌ دەکات و ڕەنگە پێویست بکات جۆر و بڕی دەرمانەکەی بۆ بگۆڕێت، پاشان سەردانی پزیشکی ژنان ومناڵبوونەکەی  بکات تا ئەویش ئاگاداری ئەم حاڵەتە ببێت، وەلە داهاتووشدا لەماوەی دووگیانییەکەیدا دەبێت بە شێوەیەکی ڕێک وپێک سەردانی هەردوو پزیشکەکە بکات و بەپێ ی ڕێنماییەکانی ئەوان چارەسەر وەربگرێت تاکۆتایی سکپڕی یەکەی، پاشان دوای مناڵبوون بە ماوەیەکی کەم سەردانی پزیشکی نەخۆشییەکەی بکاتەوە ،چونکە دیسان پێویست دەکات پشکنینی بۆ بکات و بڕ وجۆری دەرمانەکەی بۆ بگۆڕێت و کۆنتڕۆڵی نەخۆشی یەکەی بکات.

نەخۆشی یەکانیش ئەمانەن:
1-نەخۆشی شەکرە
2-بەرزە فشاری خوێن
3-نەخۆشی گوورچیلەکان
4-نەخۆشی دڵ و بۆری یەکانی خوێن
5-گەشکە(بوورانەوە)
6-نەخۆشی ماسولکەکان
7-نەخۆشی بەستەرە شانەکان
8-نەخۆشی یە دەروونی یەکان
9-نەخۆشی   پێست


PM:07:42:17/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل