‌مەترسییەکانی شێرپەنجەی قوڕگ و لووت

وێستگە ستایل-

شێرپەنجەی قوڕگ بریتییە لە دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەیی لە قوڕگ یان سندوقی دەنگ  یان لە لەوزەتێنەکان، هەروەها شێرپەنجەی قوڕگ کاریگەری دەکاتە سەر ئەوپارچە کڕکڕاگەیەیی کە ناودەبرێت بە (epiglottis) ئەم بەشە ناودەبرێت بە زمانەی زوڕنایی ئیشی ئەوەیە کاتێک خۆراک دەخۆیت ڕێگری دەکات لە چونە ناوەوەی خۆراک بۆ ڕێڕەوی هەوا و بۆری هەناسە ، وە لەکاتی هەناسەدان دەکرێتەوە، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر کارڤان پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ مه‌ترسییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی‌ قوڕگ ده‌خاته‌ ڕوو.

1-بڵاوبوونەوەی خێرا: ئەم شێرپەنجانە دەتوانن بڵاوببنەوە بۆ گرێ لیمف و ئەندامە نزیکەکان، لەوانە مێشک و گرێ لیمفاویەکان و سییەکان و چارەسەرکردن قورستر دەکات.  

2-کێشەکانی هەناسەدان و قووتدان وەرەمەکان: دەتوانن بۆری هەوا یان سورێنچک بگرن، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشەی هەناسەدان، خواردن، یان قسەکردن.  

3-ئازاری توند و ناڕەحەتی: قۆناغە پێشکەوتووەکان دەبنە هۆی ئازاری بەردەوام لە قوڕگ، گوێچک، یان سەر، زۆرجار بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبێت.  


PM:06:04:16/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌