‌چارەسەری کێشەی لاوازی سێکسی له‌ پیاواندا

وێستگە ستایل-

ئەم کێشەیە بە ڕێژەیەکی زۆری پەیوەندی بە دەروونیەوە هەیە بە قەلەقی  و دڵەڕاوکێ  بە تایبەتی لە گەنجاندا وە هەموو کات پێویست بە چارەسەر ناکات  تەنها لە چەند حاڵەتێک پێویست بە سەردانی پزیشکی دەروونی دەکات بەڵام ئەوانەی کە تەمەنیان هەیە و نەخۆشی درێژخایەن لەگەڵدایە ئەوا لە ڕێگەی ئەم چەند خاڵەوە چارەسەر دەکرێت، دکتۆر ئاری پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌ و پرۆستات و نه‌زۆكی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.
 
یه‌كه‌م چاره‌سه‌ر له‌ڕێگه‌ی خواردنی حه‌ب، به‌ڵام ئایا كێشه‌ لاوه‌كیاكانی خواردنی ده‌رمان چین؟
1-سوربونەوەی دەموچاو
2-لوت گیران
3-سەرئێشە
4-ڵێل بونی چاو
5-ئازاری گەده
6-خێرا لێدانی دڵ

بۆ كام له‌م نه‌خۆشانه‌ گونجاو نیه‌ حه‌ب به‌كه‌ر بێنن بۆ چاره‌سه‌ر:
1- ئەوانەی کە حەبی ناترێیت به‌كار دێنن لای نه‌خۆش ناسراوه‌ به‌ (حەبی ژێر زمان)وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كاریده‌هێنن كه‌ نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌.
2-ئەوانەی کێشەی زۆر دابەزاندنی فشاری خوێنیان هەیه‌.

دووەم ڕێگا بۆ چارەسەر کردن بە دەرزی، نه‌خۆش خۆی ئه‌م ده‌رزیه‌ به‌كار ده‌هێنێ بۆ ئه‌ندامی نێرینه‌ی پێش هه‌موو سه‌رجێی كردنێ.

کێشەکانی به‌ كارهێنانی ده‌رزی بریتیە لە
1-سوربونەوەو کۆبونەوەی خوێن لە شوێنی دەرزیەکە.
2-ڕەقبوونی ئەندامی نێرینە بۆماوەیەکی زۆر لەوادەی پێویست.
3-ئەستوربونی پێستەکە لەو شوێنەی دەرزیەکەی لێدەدرێت.

سێهه‌م ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر كردن لە حاڵەتی کەمی هۆرمۆنی (تێستێیستیرون) بەکار هێنانی دەرزی بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێژه‌ی هۆڕمۆنیان نزمه‌.

چواره‌م ڕێگا به‌ نه‌شته‌رگه‌ری و چاندنی و دانانی ئامێری دعامات بۆئەونه‌خۆشانه‌ی كه‌ هیچ سودمه‌ن نابن له‌ ڕێگه‌ چاره‌سه‌ره‌كان.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت"ڕێنمایمان بۆئێوەی ئازیزوخۆشەویست کێشەی لاوازی سێکسی زۆر جار كاتیه‌ وترسی ناوێت پێویست به‌ ترس ناكات ئاساییە بەڵام کێشەکە بەردەوام بوو پێویستەسەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت تکایە دوور بکەونەوەلەبەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕێنمای پزیشك "


PM:05:52:16/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌