پزیشكێك: ده‌توانن به‌ڕێگایه‌كی ئاسان خۆتان له خه‌ڵه‌فان بپارێزن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاك و به‌رده‌وام بینینی ئه‌وانی دیكه ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان دواده‌خات به نزیكه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ بێجگه له‌وه مه‌ترسی توشبونیش كه‌مده‌كاته‌وه.
تیمێكی توێژینه‌وه له گۆڤاری Rush ی ئه‌مه‌ریكا چاودێری دۆخی ته‌ندروستی 1923 هاوڵاتی به‌ته‌مه‌نیان كردوه بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ، بۆ ئه‌وه‌ش به‌راوردی ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌ته‌كانی خه‌ڵه‌فانیان كراوه و له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه چالاكن ئه‌وه 5 ساڵ ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی ئاسان و بێ تێچووه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی مێشك له لاوازبوون.
پسپۆڕێك له زانكۆی Rush برایان جیمس وتویه‌تی" به‌راورد به توێژینه‌وه‌كانی ڕابردوو ده‌ركه‌وتوه چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندیداره به كه‌مكردنه‌وه‌ی لاوازبوونی توانای مێشك و فێربوون، ده‌كرێت چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له جۆری خواردنی ژه‌مێك بێت به كۆمه‌ڵ یان به‌شداربوون له چالاكیه وه‌رزشیه‌كان و ئه‌نجامدانی گه‌شتی كورت و سه‌ردانكردنی خزم و كه‌سی نزیك و هاورٍێ و كاری خێرخوازی"
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامیان هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان %38 كه‌متره و ئه‌گه‌ری توشبوونیان به لاوازی توانای هه‌ستكردن به‌ڕێژه‌ی %21 كه‌متر ده‌بێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه‌متر چالاكیان هه‌یه.
PM:04:36:13/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوه‌ته‌وه