پزیشكێك: دانیشتن جگه‌ره كێشانێكی نوێیه
وێستگە ستایل-
ته‌مه‌ڵی و دانیشتن زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت هاوشێوه‌ی كێشانی جگه‌ره، ئه‌مه ئه‌و سوپرایزه گه‌وره‌یه‌یه كه پزیشكێكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵله سه‌نته‌ری "نیویۆرك لانگۆن" ستیڤن ویلیامز وتویه‌تی.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ"نیویۆرك پۆست" وتویه‌تی" هاوڵاتیان واده‌زانن ئه‌گه‌ر له ئۆفیسێك ئیش بكه‌ن ئه‌وه ژیانیان زۆر باشه به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جوڵه‌ی تیادا نییه"
جوڵه كلیلی ته‌ندروستی باشه
ئه‌م پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه جوڵه و چالاكی جه‌سته‌ی كلیلی ته‌ندروستی باشه و سوودی زۆره ڕێگری ده‌كات له‌زیادبوونی كێش و هاوكاری دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و باشكردنی ئاستی كۆلیسترۆڵه و ئێسك و ماسولكه به‌هێز ده‌كات و هه‌وكردنی جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه، یارمه‌تی مێشك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر كاربكات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا نیشانه‌كانی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه.
دكتۆر ستیڤن باسی له‌وه كردوه، دانیشتنی زۆر هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و زیادبوونی كێش و توشبوون به خه‌مۆكی و چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه و هاوشێوه‌ی كێشانی جگه‌ره زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت."
هه‌ندێك له پزیشكان لایان وایه وه‌ستان به‌پێوه له‌جیاتی دانیشتن باشتره، له‌لای خۆیه‌وه"بین گرینفیلد" پسپۆڕی ڕێكی جه‌سته باسی له‌وه كردوه" دانیشتن بۆ ماوه‌ی 60-90 خوله‌ك به‌بێ جوڵه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و وه‌ستان به پێوه هاوشێوه‌ی ئه‌مه زیانی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه به‌رده‌وام جه‌سته له جوڵه‌دابێت"
PM:04:12:13/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه