‌سکچوون‎ بە دەرمان

وێستگە ستایل-

ز‎ۆرێک لە دەرمانەکان ئەگەری هەیە وەکو کاریگەریی لاوەکی تووشی سکچوونمان بکات، بە‎ڵام لە هەموویان گرنگتر ئەو سکچوونەیە کە بە هۆی دەرمانە دژە زیندەگییەکان (ئەنتی بایۆتیکەکان) درووست دەبێت.

دكتۆر زانیار پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت"هە‎ندێک لە ئەنتی بایۆتیکەکان سکچوونێکی ئاسایی درووست دەکەن کە نابێتە مایەی مەترسیی بۆ نەخۆشەکە، بڵام هەندێک جار مەترسیدارە."

سه‌باره‌ت به‌و پرسیاریه‌ی‌ کێ مەترسی لەسەرە و بۆ؟ دكتۆر زانیار له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یداوه‌ته‌وه‌.

1-هە‎ندیك نەخۆش لە پاش پێدانی ئەنتی بایۆتیکەکان ئەو بەکتریا نیشتەجێیانەی ناو سکی خۆی کە بێ زیانە وای لێ دێت ببن بە زیان بەخش،لە ئەنجامی ئەمە، هاوشانی سکچوون، تووشی هەوکردنێکی خراپیی ناو ڕیخۆڵەش دەبن.

ئا‎مۆژگاریی:
-هە‎رگیز لە خۆتەوە دەرمانی دژە میکرۆب (دژە ئیلتیهاب) بەکار مەهێنە بە بێ ڕێنمایی پزیشک.
-هە‎ر کات تووشی سکچوون بوویت بەو دەرمانانە، هەواڵ بدەرەوە بە پزیشکەکەت یان سەردانی پزیشک بکە.
-دە‎ست بکە بە شلەمەنی خواردنەوە و وەستانی ئەو دژە بەکتریایەی گوومانت لێ هەیە هەتا لە زووترین کات پزیشک دەبینیت.


PM:12:41:13/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌