4 هەڵەتێگەیشتن لەبارەی بەپێ رۆیشتنی منداڵ
وێستگە ستایل-
ڕۆیشتن بهپێ له منداڵدا یهكێكه لهو بابهتهی دایك و باوكان پرسیاری جیاوازیان ههیه لهسهری، لهو بارهیهوه دكتۆره ئەمینە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان باس له 4 هەڵەتێگەیشتن دهكات لەبارەی بەپێ رۆیشتنی منداڵ كه قسهو باسی لهسهر دهكرێت.
1-منداڵ لە تەمەنی یەک ساڵیدا پێویستە بروات:
گەشەکردنی جووڵە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە دەگۆڕێت، هەندێک منداڵ لە 10 مانگیدا زوو پێدەگرن، هەندێکی دیکە تاوەکو تەمەنی 18 مانگی بە پێ دەڕۆن و ئەمەش شتێکی ئاساییە.
2-ئەو منداڵەی زوو دەست بە ددان هاتن بکات، درەنگ پێ دەگرێت:
منداڵ لەوانەیە لە تەمەنی 5 بۆ 7 مانگیدا ددانەکانی دروستبێت و لەوانەیە لە تەمەنی چوار مانگیدا زووتر دەربکەون، دەرکەوتنیان ئاماژەیە بۆ تەندروستی منداڵ و هیچ پەیوەندییەکیان بە گەشەکردنی رۆیشتنەوە نییە.
3-بەکارهێنانی ئامێری رۆیشتن (رەورەوە) یارمەتیدەرە بۆ فێربوونی رۆیشتن:
دانانی منداڵەکە لەناو رەورەوە دەبێتەهۆی دواکەوتنی رۆیشتن، چونکە منداڵەکە پشتی پێدەبەستێت و بەم شێوەیە هەرگیز زوو ناڕوات یان زۆرجار لە سەر نووکی پێ دەڕوات.
4-پێڵاو یارمەتیی منداڵ دەدات بۆ رۆیشتن:
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن رۆیشتن بە پێی رووت لەکاتی فێربوونی رۆیشتن باشتر و تەندروستترە لە بەکارهێنانی پێڵاو بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە تازە فێری رۆیشتن دەبن.
PM:12:33:13/02/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه