هۆكار و نیشانه‌كانی جه‌ڵده‌ی مێشك
وێستگە ستایل-
یه‌ك له كۆی 6 حاڵه‌تی جه‌ڵده‌ی دڵ و ملوله‌كانی خوێن له ئه‌مه‌ریكا توشی جه‌ڵده‌ی مێشك ده‌بن و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له 100 ملیۆن هاوڵاتی توشی جه‌ڵده‌ی مێشك ده‌بن و به‌هۆیه‌وه توشی ئیفلیجی درێژخایه‌ن ده‌بن.
چه‌ند جۆری جه‌ڵده‌ی مێشك هه‌یه؟
1- جه‌ڵده‌ی مێشك كاتی: ئه‌مجۆره باوترینه له ئه‌نجامی گیرانی ملوله‌یه‌كی خوێن له به‌شێكی مێشكدا ڕووده‌دات به‌هۆیه‌وه خۆراك و ئۆكسجینی پێویستی بۆ ناچێت و به‌گشتی نیشانه‌كانی پاش 24 كاتژمێر نامێنێت، به‌ڵام ئاگاداریه بۆ ڕوودانی جه‌ڵده‌ی ته‌واوه‌تی مێشك.
2- جه‌ڵده‌ی مێشكی نه‌زیف: ئه‌مه له ئه‌نجامی ته‌قینی ملوله‌یه‌كی خوێن له مێشكدا دروست ده‌بێت و خوێنه‌كه په‌ستان ده‌خاته سه‌ر خانه‌كانی مێشك و زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت.
باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك:
به‌رزی په‌ستانی خوێن و شه‌كره و كۆلیسترۆڵ و قه‌ڵه‌وی و كه‌مخوێنی باوترین هۆكاره‌كانه، خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره و كه‌می چالاكی جه‌سته‌ی و خواردنی خۆراكی پڕ چه‌وری و ناته‌ندروست هۆكاری دیكه‌ن بۆ توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك، هاوكات به‌گشتی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك دوو هێنده ده‌بێت پاش ته‌مه‌نی 55 ساڵی، له‌كاتی ڕوودانی جه‌ڵده‌ی مێشك بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به وه‌رگرتنی ده‌رمان له‌ڕێی ملوله‌ی خوێن ده‌كرێت ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت.
باوترین نیشانه‌كانی جه‌ڵده‌ی مێشك:
1-كه‌سه‌كه ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت.
2-بینینی لێڵ ده‌بێت یان كتوپڕ كێشه‌ی بینینی بۆ دروست ده‌بێت.
3-لایه‌كی ڕوخسار خواری تیادا دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌كاتی پێكه‌نیندا.
4-یه‌كێك له په‌له‌كانی لاوازتر ده‌بێت به‌راورد به‌وی دیكه‌یان.
5-قسه‌كردنیان كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت.
6- له‌م حاڵه‌ته‌دا كات زۆر گرنگه، باشته ئاگاداری ئه‌و كاته بیت كه نه‌خۆشه‌كه‌ت تیادا بینیوه، به‌راورد به كۆتاجار كه به ته‌ندروستی بینیوته.
خۆپاراستن
وه‌رزشكردن و خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و دوور كه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و وه‌رگرتنی ده‌رمانی به‌رزه په‌ستانی خوێن و شه‌كره له‌كاتی خۆیدا باشترین هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستنه له جه‌ڵده‌ی مێشك.
PM:08:56:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 5824
جار خوێنراوه‌ته‌وه