ئایا هێلکە تەندروستە یان مەترسیدارە؟
وێستگە ستایل-
هێلکەی مریشک ترشی فۆلیک و ڤیتامین ب، B یەکان و پڕۆتینێکی باش بە مرۆڤ دەدات وە چیتر لە لایەن دامەزراوە خۆراکییەکان بە مەترسیکار دانانرێت بۆ توش بون بە چەورانی خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ.
دکتۆر یوسف پزیشكی نهخۆشی ههناوی دهڵێت"هێشتان ئەوە پرسیارە ئایا خواردنی هێلکە بە شێوەی ڕۆژانەو بەردەوام زیان و سودی چۆنە لە ڕوی تەندروستیەوە، ئەو پیاچونەوەیە هەڵسەنگاندن بۆ بەڵگاندنێکی بەرزی توێژینەوە کوالیتی بەرزەکان دەکات لەو ڕووەوە، واتە شیکردنەوەی ئەنجامەکانی چەندەها توێژینەوەی زانستیە بۆ پرسی سود و زیانی هێلکە، وە لەچەند ڕووێکەوە بابەتەکە شیکراوەتەوە وەکو کێشی لەش، هەستیاری و حەساسیە، مەترسی نەخۆشیەکان و زیندەپاڵی پڕۆتینەکان. بە پێی زۆر لە توێژینەکان هێلکە بارستەی پڕۆتینی ماسولکەکان زێدە دەکات و چەوریش کەم دەکاتەوە، ئەمەش بە ئاڕاستەی سودە بۆ پێکهاتەی لەشی مرۆڤ."
دکتۆر یوسف ئاماژه بۆ ئهوه دهكات هێلکە مرۆڤ تێر دەکات و بەوەیش هاوسەنگی وزە باشتر دەپارێزرێت، بە پێی توێژینەوە چاودێریەکان "observationsl studies" خواردنی هێلکە مەترسی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە کەم دەکاتەوە یان بێ کاریگەرە و هاوسەنگە.
جیاوازی هەیە لە نێوان توێژینەوە چاودێرییەکان (کە کەریگەری ئەرێنی هێلکە پیشان دەدەن سەبارەت بەنەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ) کەچی توێژینەوە پزیشکاریەکان (randomised clinical trials) RCT وا پیشان دەدەن کە کاریگەری هێلکە خواردن هاوسەنگە، نەسود نەزیانە، بۆ نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ. بە گشتگیری هێلکە لەپڕۆتینە گیانەوەرییەکانی دیکە سەلامەتترەو بێ زیانە.
ئهی بۆ مناڵی ساوا؟
دوای لەشیر بڕینەوە هێلکەدان بە مناڵی ساوا بۆ خواردن باشە، چەند بکرێت زو فێرە هێلکە خواردن بکرێت چونکە ئەگەری توش بون بە هەستیاری کەم دەکاتەوەو مناڵ زیاتر لە حەساسیە بەدور دەبێت و ئەوەیش بە توێژینەوە پشت ڕاست کراوەتەوە.
پوختەی بەڵگاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێلکە خواردنێکی پڕ بەهایەو سودێکی فراوانی هەیە بۆ مرۆڤ ،وە پێویستە بەڕێژەیەکی زیاتر لە پێشو بخرێتە ناو خواردنی دانیشتوانی ئەوروپی.
PM:07:53:11/02/2025
ئهم بابهته 824
جار خوێنراوهتهوه