هۆكاره‌كانی پێشوه‌خته‌ی سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ
وێستگە ستایل-
دكتۆره ئه‌لیكساندرا ڤیلیڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه واده‌كه‌ن تاڵه‌كانی موو سپی ببێت پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤ بگاته ته‌مه‌نی پیربوون.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" مادده‌ی میلانین واده‌كات تاڵه‌كانی قژ ڕه‌نگی تایبه‌تی هه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن خانه بۆیه‌كان دروست ده‌كرێت كه له‌سه‌لكی مودا هه‌یه،به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات به‌رهه‌مهێنانی بۆیه له‌لایه‌ن ئه‌م خانانه كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات تاڵی سپی له‌سه‌ردا ده‌ربكه‌وێت ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك كه‌سدا ته‌مه‌نیان 25-30 ساڵه تاڵی قژیان سپی ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ی كرۆمۆسۆمی IRF4 كه به‌شێوه‌ی بۆماوه‌ی ده‌گوێزرێته‌وه كه كاره‌كه‌ی ڕێكخستنی به‌رهه‌مهێنانی میلانینه.
سترێسی بۆماوه‌یه‌كی زۆر هۆكاره بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆرتیزۆل له خوێندا ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌رهه‌مهاتنی بۆیه‌ی میلانین كه‌مببێته‌وه، جگه له‌وه‌ش نه‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروست هۆكارێكی دیكه‌یه، چونكه ڤیتامینه‌كانی B9 و B12 و D3 و ئاسن و زینك و ئۆمیگا 3 به‌رپرسن له ته‌ندروستی تاڵه موه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی میلانین.
هاوكات نه‌خۆشی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد و كه‌م ده‌ردانی ئه‌م هۆرمۆنه هۆكاری ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپییه له‌سه‌ردا، كێشانی جگه‌ره و هه‌ڵمژینی هه‌وای ناخاوێن و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی هۆكاری توشبوونه به‌شێرپه‌نجه و به‌ركه‌وتن به تیشك هۆكاری دیكه‌ی سپی بوونی تاڵه‌كانی سه‌ره.
پزیشكه‌كان ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گه‌نجن و تاڵی سپی له‌سه‌ریاندا هه‌یه سه‌ره‌تا پشكنین بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كه بكه‌ن پاش ئه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
PM:07:22:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه