‌ئەم خۆراکانەی یارمەتی کەمکردنەوەی بەرگری ئەنسۆلین دەدەن

وێستگە ستایل-

پەنکریاس ئەنسۆلین دەردەدات کە هۆرمۆنێکی بەهێزە و شەکری ناو خوێن دەهێنێتە ناو خانەکانی لەش و وزەی پێویستیان بۆ دابین دەکات کە جەستە لە خۆراکەوە بەدەستی دەهێنێت، لە هەندێک حاڵەتدا خانەکانی لەش بەرگریان دەبێت بەرامبەر بە ئەنسۆلین، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شەکر لە خوێندا و نەچێتە ناو خانەکانەوە ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، چه‌ند جۆرێك خۆراك یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رگری ئه‌نسۆلین ده‌ده‌ن، دكتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی‌ بۆ كردوه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە هەندێک جۆری خۆراک هەن کە یارمەتی کەمکردنەوەی بەرگری ئەنسۆلین دەدەن و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرە لە جەستەدا."

یەکەم: سەوزە
یەکەم - سەوزەی گەڵادار : وەک سپێناخ و کەلەرم دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامینەکانی A و B, C, K.

1- سەوزەی سوور : وەکو بیبەری سوور و تەماتە و چەوەندەر و توور، بەو پێیەی پۆلیفینۆلی تێدایە کە کارکردنی ئەنسۆلین باشتر دەکات.

2-سەوزەی زەرد:  وەک گێزەر و پەتاتەی شیرین، بەو پێیەی کارۆتینیان تێدایە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی.

3-سەوزەی سپی : وەک قارچک و سیر و پیاز، کە بڕێکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە.

دووەم: ئەو میوانەی کە ڕێژەی شەکریان کەمە، وەک: شیلیک، سێوی سەوز، قۆخ، هەرمێ.

سێیەم: وەرگیراوەکانی شیرەمەنی وەک شیر و پەنیر و ماست،بەڵام پێویستە وریایی ئەو کەسانە بکرێت کە لاکتۆز دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێنیان.

چوارەم: دانەوێڵەی تەواو وەک برنجی قاوەیی و جۆ و ساوەر و شۆڤان .

پێنجەم: باقلەمەنی وەکو نۆک و فاسۆلیا و باقلە

شەشەم: ماسی وەک سەلەمون و تونە کە نەخۆشانی شەکرە پێویستە لانیکەم هەفتەی جارێک ٢٥٠ گرام ماسی بخۆن.

حەوتەم: دۆمبەڵان و گۆشتی سپی و سوور بە چەوری کەم.

هەشتەم: چەورییە تەندروستەکان وەک ئۆمیگا3، کە یارمەتیدەرە بۆ دابینکردنی وزە بۆ لەش و باشترکردنی هەڵمژینی ڤیتامینەکان.       

گرنگیدان بە خۆراکی تەندروست باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی تەندروستی لەش.


PM:05:40:08/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌