پزیشكێك: ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه پشتگوێ مه‌خه‌ن هه‌ركات له منداڵدا بینیتان
وێستگە ستایل-
درەنگ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتە دەبێتە هۆی رەشبوونی ریخۆڵەکان و ژیانی نەخۆشەکە دەکەوێتە مەترسییەوە پێی ده‌وترێت
زیادەی میکلس ، به‌ڵام ئایا ئه‌م حاڵه‌ته چییه كه پێویسته دایكان و باوكان لێی به‌ئاگابن؟دكتۆره زینە پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی منداڵان و شێواوییە سکماکییەکان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یداوه‌ته‌وه.
زیادەی میکلس، حاڵەتێکی سکماکییە و لە 2٪ـی منداڵان روودەدات، زیاتر لە تەمەنی دوو ساڵ بەرەو سەرەوە باوە.
نیشانەکان کە مەرج نییە هەمووی لە نەخۆشەکەدا هەبن
1- رشانەوەی زەرد یان سەوز
2- هەڵئاوسانی سک
3- پیسایی نەکردن یاخود هەندێکجار هاتنەدەرەوەی خوێن لەبری پیسایی
4- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت"ئەگەر منداڵ تووشی ئەو حاڵەتە بوو، پێویستە سەردانی بەشی فریاکەوتن بکرێت و پسپۆڕی نەشتەرگەریی منداڵان نەخۆشەکە ببینێت."
PM:04:33:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه