توێژینه‌وه‌یه‌ك: مۆمی بۆندار زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ مه‌ترسی ته‌ندروستی و چاوه‌ڕوان نه‌كراوی مۆمی بۆندار و مۆمی كێكی له‌دایكبوونی ئاشكرا كردوه كاتێك له‌ناو ماڵدا داده‌گیرسێندرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، دوكه‌ڵی مۆم به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای مێشك و ته‌ركیز كردن ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی هه‌وای ده‌رناچێت.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام مۆم به‌كارده‌هێنن و دوكه‌ڵی مۆم هه‌ڵده‌مژن ئه‌وه توانای ته‌ركیز كردنیان لاواز ده‌بێت و توێژینه‌وه‌كه‌ش له گۆڤاری"ناتیور كۆمیونیكه‌یشن" بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری پیسبوونی كورتخایه‌نی هه‌وا له‌سه‌ر توانای مێشك دیاری بكرێت.
دكتۆر تۆماس ڤاهیرتی یه‌كێكه له نوسه‌ره‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی"بێرمنگهام" باسی له‌وه كردوه كه توێژینه‌وه‌كه به‌ڵگه‌ی به‌هێز پێشكه‌ش ده‌كات له‌باره‌ی كاریگه‌ری كورتخایه‌نی پیسبوونی هه‌وا له‌سه‌ر توانای مێشك، ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له گرنگی هه‌وا گۆڕكێی ماڵه‌كانیان تێبگه‌ن."
PM:04:25:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه