جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌ناو مانگادا بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
زنجیره‌یه‌كی نوێی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌ناو مانگادا له ویلایه‌تی نیڤادا ی ئه‌مه‌ریكا تۆماركرا، ساڵی ڕابردوو ئه‌م جۆره له دوو ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا تۆماركرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به‌رپرسانه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكردۆته‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ڤایرۆسی AH5N1 له باڵنده‌وه بۆ مانگا گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگای پرسیار له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه و قورسی كۆنترۆڵكردنی ئه‌م ڤایرۆسه له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه له نزیكه‌وه تێكه‌ڵاویان ده‌بن.
پسپۆڕێكی ئه‌نفلۆنزا له نه‌خۆشخانه‌ی"سانت جود" تایبه‌ت به توێژینه‌وه"ڕیچارد ویبی" وتویه‌تی" به‌رده‌وام لام وابووه كه گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی باڵنده بۆ مانگا حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌وه ڕاست نه‌بێت كه من بیرم لێكردۆته‌وه"
له‌مانگی 3 ی ساڵی 2023 پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له باڵنده‌وه بۆ مانگا گواستراوه‌ته‌وه زیاتر له 950 مانگا له 16 ویلایه‌تی جیاواز توشبوون.
جۆره نوێكه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه كه به D1.1 ناسراوه ئه‌مساڵ له‌ناو كۆمه‌ڵێك مانگا له ویلایه‌تی نیڤادا بڵاوبۆته‌وه و له ئه‌نجامی پشكنینی شیری مانگاكان ده‌ركه‌وتوه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه‌ی تیادایه، پسپۆڕێكی بواری ڤایرۆس له زانكۆی ساسكاتچوان ی كه‌نه‌دا"ئه‌نجێلا راسمۆسن" ده‌ڵێت" پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له ویلایه‌تی نیڤادا، ده‌زانین بۆچی گرنگه به‌رده‌وام پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان بكرێت"
PM:04:44:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه