پزیشكێك: شێرپه‌نجه هه‌مووكات مه‌ترسیدار نییه
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی تائێستا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نییه، دکتۆر هێمن پزیشكی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌كی گشتی سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"هەموکات شێرپەنجە نەخۆشییەکی کوشندە و مەترسیدار نیە بەڵکو گەر بێت‌و لە قۆناغەکانی سەرەتایا دەستنیشان بکرێت بەئاسانی ئەتوانرێت چارەسەر بکرێت و چارەسەرەکەش دڵخۆشکەر ئەبێت. "
باشترین ڕێگە بۆ خۆپارێزی لە شێرپەنجە ژیانێکی تەندروست(کێشی تەندروست و خواردنی تەندروست و وەرزش کردن) لەگەڵ زوو پشكنین کردن و ڕاوێژکردن بە پزیشک لەکاتی پێویستا.
دکتۆر هێمن ده‌شڵێت"پرۆگرامی سکرینین باشترین هۆکاری خۆپارێزی و زو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەیە لە هەمو جیهانا ئەویش واتە ڕاوێژ کردنی پزیشک و ئەنجامدانی هەر پشكنین و سۆنار و ئەشیعە و نازۆرێک کە پێویست بێت پزیشک بڕیار دەدات چی پێویستە."
PM:03:09:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه