توێژینه‌وه‌یه‌ك: مێشكی مرۆڤ كه‌وچكێك پلاستیكی تیادایه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌زانكۆی "نیو مه‌كسیكۆ" ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتوه له مێشكی مرۆڤدا پارچه‌ی وردی پلاستیك چه‌ندجار زیاتره وه‌ك له‌و ڕێژه‌یه‌ی له جگه‌ر و گورچیله‌دا هه‌یه به‌ڕێژه‌ی 7 بۆ 20 جار زیاتر.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت " ئه‌و وردیله پلاستیكانه‌ی له مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 45 بۆ 50 ساڵدا دۆزیومانه‌ته‌وه به نزیكه‌ی 4800 مایكرۆ گرام بووه ئه‌وه‌ش ده‌كاته یه‌ك كه‌وچك پلاستیك"
ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی پلاستیك %50 ی زیاتره له‌و ڕێژه‌یه‌ی له ئه‌نجامی شیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سێك دۆزراوه‌ته‌وه كه ساڵی 2016 توێكاری بۆ جه‌سته‌ی كراوه و ئێستا كه توێكاری بۆ مێشكی كه‌سێك ده‌كرێت %99.5 ی مێشكه و ئه‌وی دیكه‌ی پلاستیكه"ئه‌م بابه‌ته‌ش ترسناكه و ئه‌گه‌ری هه‌یه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان زیاتر بكات.
یه‌كێك له توێژه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت" پلاستیك له ساڵی 2002 ه‌وه دروست ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێت هه‌تا ساڵی 2040 ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان ببێته دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كاته، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشتر ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو كه مادده‌ی پلاستیكی له‌ناو ملوله‌ی خوێن و سییه‌كان وجگه‌ر و گونه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رس و ناوك هه‌یه"
PM:08:26:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه