جۆرێك شێرپه‌نجه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا بڵاوبۆته‌وه كه جگه‌ره ناكێشن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن له‌ئێستادا زۆرترین ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌ناویاندا تۆمار ده‌كرێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی مێژووی كێشانی جگه‌ره‌یان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئێستا جۆرێك له شێرپه‌نجه‌ی رٍژێنه‌كان كه جۆرێكی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانه و زیاتر توشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه جگه‌ره كێش نین زۆر زیادی كردوه."
ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به‌راورد به جۆره‌كانی دیكه زۆر زیادی كردوه كه هۆكاری توشبونه‌كه‌یان مادده‌ی كیمیاوی ناو جگه‌ره وه‌ك"قه‌تران" ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات، پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن جۆری یه‌كه‌می شێرپه‌نجه به‌هۆی پیسبوون به ژینگه زیادی كردوه.
به‌ركه‌وتن به بڕێكی كه‌م له پیسكه‌ره‌كانی ژینگه وه‌ك دوكه‌ڵی سوتاندنی خه‌ڵوز و دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل مه‌ترسی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان %50 زیاد ده‌كات، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی زاناكان له ساڵی 2019 به‌نزیكه‌ی %99 ی له‌ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كه كوالیتی هه‌وا تیایدا باش نییه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به‌دیاریكراوی له وڵاتی چین ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه هه‌یه.
باوترین نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بریتیه له"كۆكه‌ی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته و هه‌وكردنی به‌رده‌وامی سییه‌كان و كۆكه‌ی خوێناوی و هه‌ستكردن به‌ئازار له‌كاتی هه‌ناسه‌دان و قورسبوونی هه‌ناسه‌دان و له‌ده‌ستدانی كێش له‌ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا و گۆڕانی شێوه‌ی په‌نجه‌كان و قورسبوونی قوتدان و گۆڕان له ده‌نگدا و ئاوسانی ڕوخسار و مل" باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به‌م نیشانانه ده‌كه‌ن سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
PM:08:04:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوه‌ته‌وه