توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی هێلكه و نه‌خۆشی دڵ یه‌كلا ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی"موناش" ی ئوستورالی ئه‌نجامدراوه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه خواردنی هێلكه مه‌ترسی مردن به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا كه‌مده‌كاته‌وه له‌ناو ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه ته‌ندروستیان تاڕادده‌یه‌ك باشه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری " Nutrients" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه" خواردنی هێلكه 1بۆ 6 جار له هه‌فته‌یه‌كدا" بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مه‌نن به‌ڵام ته‌ندروستیان باشه مه‌ترسی مردنیان كه‌مده‌كاته‌وه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی زۆر به‌ده‌گمه‌ن هێلكه ده‌خۆن یان نایخۆن.
توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته"هۆلی وایلد" له زانكۆی موناش ئاشكرای كردوه" ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی 1 بۆ 6 جار له هه‌فته‌یه‌كدا هێلكه ده‌خۆن مه‌ترسی مردنیان به هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك به‌ڕێژه‌ی %15 كه‌مده‌بێته‌وه، %29 به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌گمه‌ن هێلكه ده‌خۆن"
وایلد ده‌شڵێت" هێلكه سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی پڕ پرۆتین و سه‌رچاوه‌ی خۆراكی سه‌ره‌كیه وه‌ك ڤیتامین و ترشی فۆلیك و ترشی چه‌وری ناتێر و ڤیتامین E، D، A، K و كانزا ده‌گمه‌نه‌كان"
كۆمه‌ڵه‌ی خۆراكی ئوستورالیا و كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مه‌ریكی ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كات هه‌فتانه به‌نزیكه‌ی 7 هێلكه بخۆن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاستی
كۆلیسترۆڵی خوێنیان سروشتیه، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا ڕێنمایی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌كات كه ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنیان سروشتیه ده‌توانن ڕۆژانه یه‌ك بۆ دوو هێلكه بخۆن.
PM:05:59:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه