پسپۆڕان زانیاریه‌كی جیاواز له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له پیاواندا ئاشكرا ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاوان كه‌متر توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن به‌راورد به‌خانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسی مردنیان به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتره به‌گوێره‌ی دواین داتا كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌نته‌ری ولایه‌تی"پاڤاریا" ی ئه‌ڵمانیا بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی خۆراك ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه و تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن 5 ساڵ پاش ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه %80.4 ه و له‌به‌رامبه‌ردا پیاوان %69.6 ده‌ژین.
ئه‌گه‌ری توشبوونی خانمان به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه له‌ماوه‌ی ژیانیان ده‌گاته %13.2 به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له‌ناو پیاوان ته‌نها 0.1%، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا مردنی پیاوان به‌م نه‌خۆشییه به‌راورد به خانمان زیاتره و تێبینی ئه‌وه‌شیان كردوه توشبوون به‌م نه‌خۆشییه هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندیداره به ستایلی ژیان و هۆكاری بایلۆجی و بۆماوه‌یی.
بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه پیاوان زیاتر ئاگاداری نیشانه‌كانی توشبوون بن به‌م نه‌خۆشییه له‌وانه‌ش"دروستبونی تۆپه‌ڵ له مه‌مك و گۆرانی له گۆی مه‌مك هاوشێوه‌ی ئه‌و نیشانانه‌ی له خانماندا هه‌یه و له‌كاتی هه‌ستكردن به نه‌خۆشییه‌كه باشتره زوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن"
PM:09:26:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه