سودەکانی چارەسەری دەوالی بە ڕێگای ڕادیۆفریکوێنسی
وێستگە ستایل-
ئەم ڕێگایە یەکێکە لە ڕێگا نوێیەکانی چارەسەری دەوالی و چەندین سودی هەیە، دکتۆر ئارام نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن لهم بابهتهدا باسیكردوه.
1- ئەم ڕێگایە زۆر بە خێرایی نیشانەکانی دەوالی چارەسەر دەکات و نیشانەکان ناهێڵێت
2- ڕێژەی سەرکەوتنی لە سەدا ٩٨٪ و بۆ ماوەی درێژ کاریگەری دەمێنێتەوە
3- نەخۆشەکە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی ڕاستەوخۆ دوای پرۆسەکە بە کەمترین یان بە بێ ئازار
4- جێگرەوەی ڕێگای نەشتەرگەرییە
5- لە ژێر بەنجی لۆکاڵی دا ئەنجام دەدرێت
6- نەخۆشەکە هەست بە ئازار و ناڕەحەتی ناکات
7- پێویستی بە نەخۆشخانە و بەنجی گشتی نییە
8- بە کاتێکی کەم ئەنجام دەدرێت ، کەمتر لە یەک سەعات
9- لە یەک کاتدا دەتوانرێت بۆ هەردوو قاچ ئەنجام بدرێت ئەگەر دەوالی هەبوو
PM:08:44:04/02/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه