توێژینه‌وه‌یه‌ك: بۆ ئه‌وه‌ی توشی جه‌ڵده‌ی مێشك نه‌بن ددانتان بشۆن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه له‌ڕێی دوباره‌كردنه‌وه‌ی خویه‌كی ته‌ندروست مرۆڤ مه‌ترسی توشبوونی به جه‌ڵده‌ی مێشك كه‌مده‌بێته‌وه، هاوكات ڕێگری ده‌كات له تێكچوونی لێدانه‌كانی دڵ.
توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه خاوێن ڕاگرتنی ده‌م و ددان به‌به‌كارهێنانی فڵچه و مه‌عجوون و په‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان و سه‌ردانكردنی ناوبه‌ناوی پزیشكی ددان، مه‌ترسی توشبوون به گرفتی ته‌ندروستی دڵ و مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كۆلێجی پزیشكی زانكۆی كارۆلینا "سۆفیك سین" وتویه‌تی" نه‌خۆشییه‌كانی ده‌م و ددان، وه‌ك كلۆربوونی ددان و نه‌خۆشییه‌كانی پوك كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر 3.5 ملیار مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له ساڵی 2022 دا، ئه‌وه‌ش وایكردوه ببێته باوترین گرفتی ته‌ندروستی"
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه 6000 كه‌س به‌شداریان كردوه به ئامانجی دیاریكردنی كاریگه‌ری خاوێن ڕاگرتنی ده‌م و ددان له خۆپاراستن له مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك، به‌شداربوه‌كان داتاكانی به‌رزی په‌ستانی خوێن و شه‌كره و كۆلیسترۆڵ و كێشانی جگه‌ره و كێشی جه‌سته‌یان خستۆته ڕوو.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌م و ددانیان خاوێن ڕاگرتوه 4092 كه‌سیان توشی جه‌ڵده‌ی مێشك نه‌بوون و4050 كه‌سیان توشی ناڕێكی لێدانی دڵ نه‌بوون، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت خاوێن ڕانه‌گرتنی ده‌م و ددان و گرنگی نه‌دان به ته‌ندروستی ددان مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك و سست بوونی دڵ زیاد ده‌كات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
PM:08:12:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه