‌ هەشت حاڵەتی دەوالی پێویستی بە چارەسەرە

وێستگە ستایل-

ده‌والی یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ری ده‌وێت، دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا 8 حاڵه‌تی دیاریكردوه‌ كه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌.

1- هه‌بوونی ئازار: ئەگەر دەوالیەکە کەسەکەی توشی ئازار و ناڕەحەتی زۆر کردبوو.

2- ئاوسان: ئەگەر دەوالیەکە ئاوسانی لە پێیەکان و قولەپێیەکاندا دروست کردبوو.

3- گۆڕان و ناشرینبونی ڕەنگی پێست: ئەگەر شوێنی دەوالەیەک زۆر ناشرین بوو، ڕەقبوبو، پێست هەڵبدات ، برین دروستببێت.

4- کڵۆبونی خوێن: ئەگەر کڵۆی خوێنی مەیوو دروست بو لە شوێنی دەوالیەکە.

5- ئەگەر دەوالیەکە قەلەقی زۆری دروستکردبو بۆ کەسەکە.

6-ئەگەر دەوالیەکە بوەهۆی ئەوەی کاریکردبوە سەر ئیشوکاروباری ڕۆژانەی کەسەکە .

7-خوێنبەربون : ئەگەر دەوالیەکە ببێتەهۆی خوێنبەربون بە کەمترین بەرکەوتن .

8-ئەگەر نیشانەکان توند بون و خراپتربو دەوالیەکە دوای بەکارهێنانی گۆرەوی دەوالی و گۆڕینی ستایلی ژیانیش هەرچارەسەر نەبوو.


PM:05:52:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌