توێژینه‌وه‌یه‌ك: چه‌ند جۆرێكی ده‌رمان كار له توانای مێشك ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی ئه‌و ئازارشكێنانه‌ی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی به‌كاریانده‌هێنێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای یاده‌وه‌ری و زیره‌كی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، توێژه‌ره‌وه‌كان له كۆلێجی له‌نده‌ن گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌رمانی ئازارشكێنی"ئیبۆپرۆفین" دژه هه‌وكردن كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر وددان و پشت و نیشانه‌كانی سه‌رمابوون به‌كاردێت، سود به‌مێشك ده‌گه‌یه‌نن و یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێنی به‌رز ده‌ده‌ن.
پسپۆڕان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری ئازار و هه‌وكردن و لاوازبوونی ئێسك و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ڕه‌بۆ و هه‌ستیاری و به‌رزی په‌ستانی خوێن به‌كاردێت كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌رمانی "پاراسیتۆڵ" كه ئازارشكێنێكی باوه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر توانای یاده‌وه‌ری ده‌بێت.
پسپۆڕی مێشك و ده‌مار"مارتن ڕۆسۆ" نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و هه‌ندێكی دیكه‌ش كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه زۆر پێویسته هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زانیاریان هه‌بێت"
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو وه‌رگرتنی ده‌رمانی ئۆمیگا 3 گه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵ و ده‌رمانی گلۆكۆزامین كه بۆ لاوازبوونی ئێسك به‌كاردێت و ده‌رمانی ئاتۆرفاستاتین بۆ دابه‌زاندی كۆلیسترۆڵ و ئۆمیپرازۆڵ كه چاره‌سه‌ری سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و لانسۆپرازۆل كه قورسی هه‌رسی گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات و ئه‌وانه‌ش كه ڤیتامینه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان وه‌رده‌گرن به‌ڵام به‌ڕێنمای پزیشك، ئه‌وه ده‌رمانه‌كانیان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر توانای مێشك و یاده‌وه‌ریان ده‌بێت.
PM:06:13:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه