ئایا دایكان هۆكاری توشبوونی منداڵه‌كانیانن به ئۆتیزم؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه توێژه‌ره‌وه‌كان له سه‌نته‌ری Langone ی ته‌ندروستی له نیویۆرك ئه‌نجامیانداوه تیایدا كاریگه‌ری ته‌ندروستی دایك له‌ماوه‌ی دووگیانی و توشبوونی منداڵه‌كه‌ی به ئۆتیزم خستۆته ڕوو.
تیمێكی توێژینه‌وه كه داتایان له‌سه‌ر 1.1 ملیۆن حاڵه‌تی دووگیانی له دانیمارك وه‌رگرتوه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه توشبوونی منداڵ به ئۆتیزم په‌یوه‌ندی هه‌یه به هۆكاری بۆماوه‌ی و به‌ركه‌وتنی ژینگه‌ی به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندی به‌و گرفتانه‌وه نییه كه دایك له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا توشی ده‌بێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه كرۆمۆسۆمه‌كان ڕۆڵی گرنگ ده‌بینن له دیاریكردنی توشبوون به ئۆتیزم، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك بۆهێڵی دایك كه په‌یوه‌ندی به خه‌مۆكیه‌وه هه‌یه واده‌كات ئه‌گه‌ری توشبوونی كۆرپه به ئۆتیزم زیاتر ببێت، توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ته‌نها كرۆمۆسۆمی دایك په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه نییه به‌ڵكو كرۆمۆسۆمه‌كانی باوكیش هه‌مان كاریگه‌ری هه‌یه.
دكتۆره ماجدالینا جانیكا ئاماده‌كاری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وتویه‌تی" ئه‌نجامه‌كان یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی دایكان هه‌ستی تاوانیان كه‌متر ببێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چونكه به‌شێك له دایكان لایان وایه ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان توشی ئۆتیزم ببێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته له‌وه قوڵتره و هۆكاره‌كه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندی به بۆماوه‌ییه‌وه هه‌یه"
PM:05:46:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه