شەقیقەی هاوسەنگی چییه؟
وێستگە ستایل-
حاڵەتێکی باوی گێژبوون و تێکچوونی هاوسەنگی لەشە ، لە ٤٠٪ ی ئەوانەی کە شەقیقەیان هەیە ئەگونجێت لەگەڵ سەرئێشەدا تووشی گرفتی گێژبوون ببن لهم شێوانهی خوارهوه كه دکتۆر هەردی پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی قورگ و لووت و گوێ و جوانکاری لووت باسیكردوه.
1- سەرسوڕان
2- ڕۆشتنی شتەکانی دەوروبەر لەبەر چاو
3- لەدەستدانی هاوسەنگی و کەوتن
4- بەرچاو ڕەشبوون
5- ترس و ئارەق کردنەوە
6- هەستیاربوون بەرامبەر ڕووناکی و دەنگی بەرز و جووڵە
7- سەرئێشە
8- ماندووێتی
9- مێروولەکردن و سڕبوونی دەم و چاو
10- گیزەگیز و کپبوونی گوێ
نەخۆشیەکە حاڵەتێکی بۆماوەییە واتە لە باوانیەوە بۆی ماوەتەوە کە لە ئەنجامی گۆڕانی ماددە کیمیاییەکان و ڕێڕەوی خوێن لە مێشکدا سەرئێشە و شەقیقەی هاوسەنگی تووش دەبێت.
PM:04:56:02/02/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه