‌به‌م هه‌نگاوانه‌دا بزانه‌ شەکرەکەت کۆنتڕۆلە

وێستگە ستایل-

ڕەنگە لەخۆت پرسیبێت ئایا شەکرەم کۆنتڕۆلە؟ ئەوە پرسیارێکی زۆر باشە شەکرەدار لەخۆی بکات، چونکە نەخۆش هەبووە پێنج ساڵ زیاترە شەکرەی لێیە بەڵام ساڵێک دەبێت نازانێت شەکرەی کۆنتڕۆلە یان نا؟ چۆن بزانیت شەکرەت کۆنتڕۆلە؟ دکتۆر یوسف پزیشكی نه‌خۆش هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یداوه‌ته‌وه‌.

1- ئەگەر پێنج ساڵ زیاترە شەکرەت هەیە و چاوت هیچ کێشەیەکی نەبێت، پێیەکانت توشی برین نەبووبن، هەروەها سڕبوون و ژانی تیژی پێ و قاچت نەبێت، ئەوە ئاماژەیەکە کە شەکرەت کۆنتڕۆلی خراپ نییە.

2- ئەگەڕ زیاتر نییە لەساڵێک کە دەرمانی شەکرەت پیاچونەوەی بۆ کراوە، یان حەبی شەکرەت زیاد کراوە و گۆڕدراوە لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە، وە کێشی لەشت دانەبەزیوە، ئەویش ئاماژەیەکە کە لەوانەیە شەکرەت کۆنتڕۆل بێت.

3- ئەگەر هەوڵت دابێت کێشی لەشت کەم بکەیتەوە، دەرمانەکانی شەکرە بەڕێک و پێکی بەکار بهێنیت ئەوە ئاماژەیە کە شەکرەت کۆنتڕۆلە.

4-ئەگەر لە دو حەفتەی ڕابردوو شەکرەی نەخورینیت لە سەت و بیست (120) ڕەت نەبێت، وە لایەنی کەم دوجار شەکرەی دوای خواردنت (دوو كاتژمێر یان زیاتر) ئەنجام دابێت وە کەمتر بێت لە سەت و هەشتا (180) ئەوەش ئاماژەیە کە شەکرەت کۆنتڕۆڵە.

ئەگەر پشکنینی شەکرەی سێ مانگیت کردووە و ڕێژەکەی لە 6.5 % یە یان کەمترە واتە شەکرەت کۆنتڕۆلە.


PM:04:53:02/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌