نەشتەرگەری لابردنی غودە
وێستگە ستایل-
نەشتەرگەری لابردنی غودەی دەرەقی بریتییە لە نەشتەرگەری بۆ لابردنی هەموو یان بەشێک لە ڕژێنی دەرەقی کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل و هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت کە زیندەچالاکی لەش ڕێکدەخات، دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری نهشتهرگهری گشتی و نەشتەرگەری قەڵەوی لهم بابهتهدا باسی ئهم نهشتهرگهریهی كردوه.
ئەم نەشتەرگەرییە بە شێوەیەکی گشتی بۆ ئەو حاڵەتانە ئەنجام دەدرێت کە کاریگەرییان لەسەر غودەی دەرەقی هەیە، وەک:
1- شێرپەنجەی غودەی دەرەقی
2-گەورەبوونی غودەی دەرەقی (گەورەبوونی غودەی دەرەقی دەبێتە هۆی نیشانەکانی وەک کێشەی قووتدان یان هەناسەدان)
3-غودەی دەرەقی زۆر چالاک
4-گرێی غودەی دەرەقی یان کیس کە گوماناوییە یان نیشانەکانی لێدەکەوێتەوە
ڕێکار:
1-بێهۆشکردن: بێهۆشکردنی گشتی بەکاردێت.
2-بڕین: بڕینێکی بچووک لە ملدا دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە غودەی دەرەقی. قەبارەی بڕینەکە بەندە بە جۆری نەشتەرگەرییەکە.
3-لابردن: بەشە تووشبووەکە یان تەواوی ڕژێنەکە لادەبرێت، بە ووردت بۆ ئەوەی زیان بە پێکهاتەکانی نزیکەوە نەگات، وەک ڕژێنەکانی پاراتایرۆید (کە ئاستی کالیسیۆم کۆنتڕۆڵ دەکەن) و دەمارەکانی قوڕگ (کە کاریگەرییان لەسەر دەنگ هەیە).
4-چاکبوونەوە: چاکبوونەوەی تەواو بە شێوەیەکی گشتی 1-2 هەفتەی دەوێت.
PM:04:50:02/02/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه