له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوودی هه‌یه..جۆرێك ڤیتامین ژیانی مرۆڤ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
وێستگە ستایل-
چه‌ند ڕاپۆرتێكی پزیشكی نوێ ئاشكرای كردوه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ته‌واوكه‌ری خۆراكی ڤیتامین"B6" به‌كارده‌هێنن به‌بێ ڕێنمای پزیشك كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌ندروستیان.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه باسكراوه" ژه‌هراوی بوون به ڤیتامینB6 زیان به كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌گه‌یه‌نێت، به‌و هۆیه‌وه نیشانه‌كانی سڕبوون و مێروله‌كردنی ده‌ست و پێ و قورسبوونی ڕۆیشتن و جوڵه" له‌سه‌ر كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه "هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڤیتامینه‌یان به‌كارهێناوه ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوون ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خواردویانه ئه‌م ڤیتامینه‌ی تیادا بووه".
زۆر كه‌س ئه‌م ڤیتامینه له به‌رهه‌مه‌كانی گۆشتی ئاژه‌ڵی وه‌ك" گۆشتی سوور و هێلكه و به‌رهه‌مه‌كانی شیر" وه‌رده‌گرن و هه‌ندێكی دیكه به ته‌واوكاری خۆراكی ئه‌م ڤیتامینه وه‌رده‌گرن.
PM:05:33:01/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه