هۆکارە گرنگەکانی کردنی کورتاج
وێستگە ستایل-
کورتاج (D&C) ڕێکارێکی نەشتەرگەرییە کە بۆ مەبەستی دەستنیشانکردن یان چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ئافرەتاندا بەکاردێت، دکتۆرە شۆخان پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتری خستۆته ڕوو.
بۆ دەستنیشانکردن
1-خوێنبەربوونی نائاسایی لە منداڵدان :
بۆ هەڵسەنگاندنی هۆکاری خوێنبەربوونی قورس، ناڕێک، یان دوای وەستانی سوڕی مانگانە.
2-نمونە وەرگرتن لە ناوپۆشی منداڵدان: بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشە جیاوازەکانی منداڵدان
3-هەڵسەنگاندنی هۆکاری نەزۆکی
بۆ چارەسەر
1-لەباربردنی منداڵی ناتەواو یان مردوو
2-لابردنی دووگیانی هێشووترێ
3-بۆ لابردنی گۆشتی زیادەی ناوپۆشی منداڵدان
4-بۆ چارەسەری ئەستوربوونی ناوپۆشی منداڵدان
PM:02:52:01/02/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه