‌نیشانه‌كانی شێرپەنجەی سورێنچک

وێستگە ستایل-

سورێنچک ئەو بۆرییەیە کە لە قورگەوە درێژدەبێتەوە بۆ گەدە، ئەو خواردنەی کە دەخورێت لە رێگەی سورێنچکەوە دەگات بە گەدە، دکتۆر حه‌بیب پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری له‌م بابه‌ته‌دا وده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

دکتۆر حه‌بیب وتویه‌تی" شێرپەنجەی سورێنچک سەرەتا لە خانەکانی ناوپۆشی سورێنچکەوە سەرهەڵدەدات،شێرپەنجەی سورێنچک ئەکرێ لە هەرشوێنک بە درێژایی بۆرییەکە ڕووبدات."

ئەم شێرپەنجەیە شەشەم باوترین  هۆکاری مردنە بەهۆی شێرپەنجەیەوە لە جیهاندا.
‌ نیشانەکەنی بریتین لە :
ــ بە قوورسی قووتدان.
ــ لەدەستدانی کێشی لەش.
ــ سنگ ئێشە، و هەست کردن بە سووتانەوە.
ــ دڵە کزە.
ــ کۆکە.
ــ گڕبوونی دەنگ.


PM:02:36:01/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌