FDA: جۆرێك شیرینی مه‌ترسیدار خراوه‌ته بازاڕاوه
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی (FDA) ئاگای ده‌دات له‌باره‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسیدارێتی چه‌ند جۆرێكی شۆكۆلاته كه له بازاڕه‌كاندا هه‌یه، بابه‌ته‌كه به‌جۆرێكه هه‌ندێك له‌وان مه‌ترسیان زۆره ته‌نانه‌ت ده‌بنه هۆی مردن.
ئه‌م ئاگاییه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه پاش ئه‌وه دێت كه پێكهاته‌ی ناته‌ندروست له‌سه‌ر ستیكه‌ری ژه‌مه سوكه‌كان نوسراوه كه به شۆكۆلاته و قاوه داپۆشراون و به‌رهه‌می كۆمپانیای"كال یی فارم" ن و ئێستا به‌رهه‌مه‌كانیان له ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌سته.
پێكهاته‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه بریتین له"شیر و گه‌نم و كونجی و پاقله‌ی سۆیا و ڕه‌نگی خۆراكی زه‌رد 6"، كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م به‌رهه‌مانه بۆ ئه‌و كه‌سانه مه‌ترسیداره كه هه‌ستیاریان بۆ ئه‌م پێكهاتانه هه‌یه.
ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌ستیریان هه‌یه و ئه‌م به‌رهه‌مانه‌یان كڕیوه ئه‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه یان فڕێی بده‌ن، چونكه به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت.
PM:08:52:30/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه