کەی بڕیاڕی لابردنی زراو دەدرێت؟
وێستگە ستایل-
نەشتەرگەری لابردنی زراو، بە شێوەیەکی گشتی لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا ئەنجام دەدرێت، كه دکتۆر زانا پزیشكی نەشتەرگەری گشتی باسیكردوه.
1-بەردی زراو کە نیشانەی لەگەڵدایە: ئەمەش باوترین هۆکارە بۆ نەشتەرگەری لابردنی زراو. نیشانەکان بریتین لە:
-دووبارەبوونەوەی ئازارێکی توند و پچڕپچڕ لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک
-هێڵنجدان و ڕشانەوە پەیوەندیدار بە ژەمەکانەوە
-هەرس نەکردنی خۆراک
2-هەوکردنی زراو: هەوکردنی زراو، زۆرجار بەهۆی بەردی زراوەوە دروست دەبێت کە بۆری زەرداو دەگرێت، دەبێتە هۆی هەوکردن و ئازار. بەزۆری چارەسەرکردن بریتییە لە نەشتەرگەری بەپەلە.
3- دروستبوونی بەردی زراو لە بۆری زەرداودا، کە دەبێتە هۆی گیران، زەردوویی، و هەوکردنی پەنکریاس.
4-گۆشتی زیادەی زراو: گۆشتی زیادەی گەورەتر (زیاتر لە 1 سم) ئاماژەیە بۆ لابردنی زراو بەهۆی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی زراو.
5-شێرپەنجەی زراو: هەرچەندە دەگمەنە، بەڵام شێرپەنجەی زراو هۆکارێکە بۆ لابردنی زراو کاتێک زوو دەستنیشان دەکرێت
6-ئەو حاڵەتانەی کە زراو بە باشی بەتاڵ نابێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و کێشەی هەرسکردن، زۆرجار پێویستی بە لابردن هەیە.
PM:05:32:30/01/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه