‌10 نیشانە ئاماژەن بۆ توشبوون به‌ دەوالی

وێستگە ستایل-

دەوالی بریتیە لە گەورەبوون و لوولخواردنی خوێنهێنەرەکان، هەر خوێنهێنەرێکی لەش ئەگەری تووشبوون بە دەوالی هەیە بەڵام خوێنهێنەرەکانی پەلەکانی خوارەوە (قاچ و ڕان) لە هەموو بەشەکانی تری لەش زیاتر تووشی ئەم ‌حاڵەتە دەبن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بە پێوە وەستان وبە رێگا رۆشتن پەستانی ناو خوێنهێنەرەکانی بەشی خوارەوەی لەش بەرز دەکەنەوە پرۆفیسۆر دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

یەکەم: بینی خوێنهێنەرەکان بە چاو کە شین بونەتەوە یان ئاوساون، زۆرجار وەکو تۆڕێکی جاڵجۆڵەکە وایە

دووەم: ئازاری قاچ و قورسبونی پێیەکان

سێیەم: ئاوسانی پێ یان قولەپێ

چوارەم: خوران زۆرجار شوێنی دەوالیەکە خورانێکی زۆر دروست دەکات '

پێنجەم: گۆڕانی ڕەنگی پێست لە شوێنی دەوالیەکە و تۆخ بونی

شەشەم: ئازاری ماسولکەکان بەتایبەت لەناوچەی پوز

حەوتەم: هەست بە سوتانەوە دەکرێت لە شوێنی دەوالیەکە

هەشتەم: کەسەکە لە کاتی خەودا ، لەپڕ پێویستی بە جوڵەی قاچەکان دەبێت

نۆیەم: بونی ئازاری توند یان ئازارێک لێدەدات لە شوێنی دەوالیەکە

دەیەم: برینی پێست، لە حالەتی توندا برینی پێست دروست دەبێت

لەکاتی بونی نیشانەیەک یان چەند نیشانەیەک لەو نیشانانە سەردانی پزیشک بکە


PM:07:26:28/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌