‌چۆن خۆمان بپارێزین لە جەڵتەی سییەکان؟

وێستگە ستایل-

جەڵتەی سییەکان بریتییە لە گیرانی خوێنبەرەکانی سییەکان ئەمەش دەبێتەهۆی کەم بونەوەی چونی خوێن بۆ سییەکان و مردنی خانەکانی سییەکان ، ئەم حاڵەتە زیاتر بەهۆی دروستبونی کڵۆی خوێنی مەییو دروست دەبێت لە سییەکاندا و دەبێتەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانی سییەکان، دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"دەتوانین خۆمان بپارێزین لە جەڵتەی سییەکان بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:"

1-وازهێنانی و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
2- دابەزاندنی کێش
3- خانمان نابێت هۆرمۆنی ئیسترۆجین بە بڕی زۆر و لەخۆوە بەکاربهێنن کە فاکتەرێکە ئەمیش
4- ئەو کەسانەی خوێن مەیینیان لەگەڵە دەبێت بەردەوام دەرمانی دژەخوێن مەیین بە باشی وەربگرن لەژێرسەرپەرشتی پزیشکدا
5- لەپێکردنی گۆرەوەی کە پەستان بخاتە سەر پوز بۆ ئەوەی باشتر خوێن هاتوچۆ بکات
6- بەرزکردنەوەی قاچەکان لە شەودا
7- وەرزش و جوڵە ڕۆژی ٣٠ دەقیقە ( ٥ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا)
8- بە گشتی خواردنی تەندروست و خواردنی سەوزە و میوە فرێشەکان گرنگە ، وە دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەوری بە بڕی زۆر






PM:12:32:27/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌