ئایا هەستت بە هەر شتێک کرد لە مەمکدا، مانای بونی شێرپەنجەیە؟
وێستگە ستایل-
زۆرجار خانمان بە گشتی کاتێک هەست بە ئازار ئازار، یاخود گرێ، یاخود دەردراو دەکەن لە مەمکیانا، ترسیان لێدەنیشێت و وا دەزانن ئەمە شێرپەنجەیە، دکتۆر هەڵوان پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەخۆشیەکانی مەمک لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
دکتۆر هەڵوان دهڵێت"لەراستیدا وانییە و شێرپەنجە ڕێژەیەکی زۆر کەم لە نەخۆشییەکانی مەمک ، نەخۆشییەکانی مەمک زۆر فراوانن هەر لە هەوکردنەکانی مەک، ئازارەکانی مەمک ، گرێ سادەکانی مەمک ، دروستبونی کیسەکان، کێشەکانی شیردان ... هتد ، هەموو ئەمانە بەلایەک و نەخۆشی شیرپەنجەی مەک بەلایەک کە ڕێژەکەی زۆر کەمە و ناکرێت هەر نیشانەیەک هەبوو ترسی زۆرمان لیبنیشێت؟ ئەی چی بکەین؟"
هەر نیشانەیەکت هەبوو سەردنی پزیشک بکە خۆشبەختانە زۆربەی حاڵەتەکان وەک لە سەرەوە ڕوونم کردەوە شێرپەنجەی مەمک نین و زۆر بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن و زۆرجار چارەسەر و دەرمانیشیان ناوێت خۆیان چاک دەبنەوە.
ئەگەریش لە کەمترین حاڵەتدا شێرپەنجەی مەمک بو ، دیسان مانای وایە زوو دەستنیشان دەکرێت و ئەگەری چارەسەری بنەڕەتی زرۆ بەرز دەبێت و دەگاتە سەروو ٩٥٪.
PM:12:28:27/01/2025
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه