ئه‌و نه‌خۆشه‌ی گورچیله‌ی به‌رازی بۆ دانرا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێك له ویلایه‌تی ئالامبا ی ئه‌مه‌ریكا، پاش 61 ڕۆژ له وه‌رگرتنی گورچیله‌یه‌كی نوێ به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی به‌حێهێشت، به‌وه‌ش بۆته یه‌كه‌م كه‌س دوای وه‌رگرتنی گورچیله‌ی به‌راز هێشتا له قۆناغی چاكبونه‌وه‌دا بێت.
توانا لۆنی بۆته سه‌رچاوه‌ی هیوا و ئومێد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌مان نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا 4 هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامی به‌رازیان بۆ كراوه كه پێكهاته‌ی بۆماوه‌ییه‌كه‌ی ده‌ستكاری كراوه، دوان له‌وان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی دڵ و دوانی دیكه‌یان ئه‌ژنۆ به‌ڵام هیچ كامێكیان زیاتر له 2 مانگ پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له ژیاندا نه‌ماون.
له‌لای خۆیه‌وه دكتۆر"ڕۆبه‌رت مۆنتگمری" له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجامدراوه وه‌ك سه‌رۆكی تیمی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه وتویه‌تی" ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشه له شه‌قام ببینن ئه‌وه نازانن كه تاكه مرۆڤه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێگادا ده‌ڕوات و ئه‌ندامێكی به‌راز له جه‌سته‌یدا هه‌یه و گورچیله‌ی لۆنی به‌ته‌واوه‌تی سروشتیه"
پزیشكه‌كان ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌م نه‌خۆشه به‌ته‌واوه‌تی چاك ببێته‌وه و نیویۆرك جێبهێڵێت كه ئێستا به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یه‌وه لێی ماوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستی بۆ بكرێت، بڕیار وایه دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان له ته‌ندروستی دڵنیا ده‌بنه‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و ویلایه‌ته‌ی لێوه‌ی هاتوه.
له‌ئێستادا زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له‌و لیسته‌دان كه چاوه‌ڕێی چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی جه‌سته ده‌كه‌ن و هه‌زاران له‌وان له چاوه‌ڕوانیدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ئاماژه‌یه‌كی زۆر باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا پزیشكه‌كان بتوانن ئه‌ندامی ده‌ستكاریكراوی لاشه‌ی به‌راز بۆ مرۆڤ به‌كاربهێننه‌وه.
PM:02:43:26/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه